ڕۆژی ڕابردوو، خوێندكارانی زانكۆی ئازادی كرماشان به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك دژ به سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، له به‌یانناممه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كۆمه‌ڵگای ئێران هەر لە سەرتای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییەوە، سه‌ركوت و ناعه‌داڵه‌تییه‌كی زۆری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه بێده‌نگی دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم، خهیانهتە به داهاتوو و ڕاستییه‌كان. هه‌روه‌ها له درێژه‌ی به‌یانناممه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه خوێندكارانی زانكۆی ئازادی كرماشان له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركران، بانگهێشت و گوشاری ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر خوێندكاران و خەڵکی ناڕازی هه‌ڵوێستیان ده‌بێت و هیچكات بێده‌نگ نامێنن.
