کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان بۆ زیندانی

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان،به‌ختیار مورادیبه‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ زیندانی ناوه‌ندی شاری ئیلام ڕاگیراوه‌، ڕه‌وانه‌ی به‌دیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان كراوه‌.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادیله‌ كوردستان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیلاعاتی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به‌ تۆمه‌تیهه‌ڵگرتنی چه‌ك و به‌شداری له‌ شۆڕشی ژیناحوكمی ده‌ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌