له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی له شاره‌كانی سنه و شاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “مه‌هدی قادری” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و باوكی دوو منداڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، شارومه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری شاباد به ناوی “ئایدا كوشكی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتیان له كوردستان، هێزێكی زۆری سه‌ركوت و سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان كراوه و گوشارێكی زۆری ئه‌منی له سه‌ر ناڕازیانه.
