به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١١ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له پارێزگای ئیلام سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتیانه به ناوه‌كانی “حه‌مید لارتی، مه‌هدی كه‌سایی، میعراج شیرخانی، نیما كورخی، بێهروز باسره، فه‌رزاد مورادی، محه‌ممه‌د ئه‌مین سه‌فه‌ری، بێهزاد وه‌له‌دبه‌یگی، بێهروز وه‌له‌دبه‌یگی، فه‌رشاد ئاتنی و محه‌ممه‌د زه‌ینی وه‌ند” له شاره‌كانی “ئیلام، دێهلۆران، ده‌ڕه‌شه‌هر، كارزان، لومار و ئاودانان” له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
