به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له لایه‌ن شاره‌داری شاری سنه‌وه بڕیار دراوه كه لانیكه‌م ٤٠٠ كرێكاری وه‌رزی، له سه‌ركاره‌كانیان ده‌ر بكرێن.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه گرێبه‌سته‌كانیان تا كۆتایی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵه، پێیان ڕاگه‌یندراوه كه تا ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان هه‌یه له سه‌ر كاره‌كانیان بن. ئه‌مه له كاتێكدایه كه كرێكارانی = به‌م بڕیاره ناڕازین و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافه‌كانیان له‌به‌رده‌م بینای ئۆستانداری پارێزگای سنه كۆبوونه‌وته‌وه، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا وه‌ڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵكوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردانی دۆسیه‌ی قه‌زاییان لێ كراوه. جێگای ئاماژه‌یه له ساڵانی ڕابردوودا هیچكات ڕووداوێكی هاوشێوه ڕووی نه‌داوه و به وته‌ی هه‌ندێك له ناڕازیان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت گوشارێكی زۆرتری ئابووری بخاته سه‌ر خه‌ڵك.
