له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئازاد ڕه‌سوولی فه‌رد و ڕه‌حیم شیلانی” خه‌ڵكی شاری بۆكان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندان، به‌ندكراوێكی پێشووی سیاسی و خه‌ڵكی شاری سنه به ناوی “شه‌هریار ئوسكویی” به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا شوێنی ڕاگرتنی دیار نییه. جێگای ئاماژه‌یه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵیان یان هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
