به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “ته‌نگیسه‌ر” سه‌ر به شاری سنه و دانیشتووی شاری مه‌ریوان، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “خه‌بات مه‌ولوودی” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، پاش بانگهێشتی بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كراوه كه پێویسته به‌شداری له هیچ یه‌ك له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا نه‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش به‌ڵێننامه‌ی لێ وه‌رگیراوه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، به ده‌یان هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمڕهوه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه و ته‌نانه‌ت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له زیادبووندایه.
