به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، “سدیق مه‌حموودی” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه، به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیاردی، به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كراوه.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، ناوبراو ڕێكه‌وتی ٦ی مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كاندا ڕاگیراوه. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چالاكوانه تا كاتی ئازادكرانی، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها له ژێر توندترین هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕژیمدا بووه.
