به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی لانیكه‌م سێ حه‌فته له ده‌ستپێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ناڕازی دژ به ده‌سه‌ڵات، به‌رده‌وامه له ناردنی هێزی سه‌ركوت و سه‌ربازی بۆ شاره جیاوازه‌كانی كوردستان.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای میلیتاریزه‌كرانی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان، سپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ترساندنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌رزكردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، له چه‌ندین شاری كوردستان مانۆڕی سه‌ربازی ئه‌نجام داوه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی گوماناوی به‌هێز له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی ئێران‌دا ڕووی داوه كه هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كان و ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان و برینداران به ته‌واوی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
