کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

پەرەسەندنی قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

زیادبوونی قوربانیانی رووداوی هاتووچۆ له‌ كرماشان

رووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگای کرماشان لە ١١ مانگی رابردوودا گیانلەدەستدانی زیاتر له ٥٠٠ کەسی لێکەوتووەتەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای كرماشان،لە ١١ مانگی رابردوودا ٥٣٣ کەس لەو پارێزگایە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە کە بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی رابردوو، ١٢ كه‌س زیادی کردووە.”  ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هەر لەو ماوەیەدا، ١٤ هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ بریندار بوون، کە چوار هەزار و ٢٩٧ کەسیان ژن و نۆ هەزار و ٧٠٤ کەسیشیان پیاون