ماهان ئەعزەمی، ئەدیب ساڵخورده، کامران مورادی، محەمەد هیجرانی، هیوا ویسی و یەحیا دەروێشی، شەش چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی شاری جوانڕۆ، دوای نزیکەی ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە دانانی وهسیقه بۆ ماوەیەکی کاتی ئازادکران.
بە پێی ڕاپۆرتی کارگرنیوز، ئەم شەش چالاکوانە شەوی شەممە ٢٧ی بهفرانبار لە جوانڕۆ و بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادگا، دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونهتهوه. دەوترێت، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیاندا، ئەم چالاکانە لە دیداری بنەماڵە و پەیگیری یاساییی کاریگەر بێبەش بوون و لە بارودۆخێکی نەگونجاودا ڕاگیراون. شایانی باسه تا ئێستا، هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان، بڵاونەکراوەتەوە.
