ئەبولفەزل ساڵحی، هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو لە ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لە شاری مەشهەد، لە ژێر ئەشکەنجەی تووند ناچار بە دانپێدانانی زۆرە ملێ له دژی خۆی بووە و مەترسی سەپاندنی تۆمەت و سزای قورس لە لایەن دەزگای رژیمی ئێرانی لەسەرە.
بە وتەی نزیکەکانی ئەم لاوە کوردە، کەناڵی پێنجی کۆماری ئیسلامی ئێران ڤیدیۆیەکی لە دانپێدانانی زۆرە ملێی ئەبولفەزل ساڵحی بڵاو کردووەتەوە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی نیگەرانی سەپاندنی تۆمەتگەلێکی وەک “محاربه” بە دژی ناوبراو. ئەم لاوە، تۆمەتبار کراوە کە لە ئاگرتێبەردانی بنکەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارڕێیانی مەخابراتی مەشهەد ڕۆڵی هەبووە و هەر ئەم بابەتە ئەتوانێ پاساوێک بێت بۆ دەرکردنی حوکمی ناعادڵانه له دژی ناوبراو.
