به‌پێی دوایی هه‌واڵه‌كان، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتیی سووریا، له هه‌ندێك خاڵدا ڕێككه‌وتوون و ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وامه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، “مه‌زڵووم عه‌بدی” فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه، هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی سووریا ناچنه نێو شاره كوردنشینه‌كانه‌وه، ئاگربه‌ستی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك و چه‌كدارانی حكومت به‌رده‌وام ئه‌بێت، هه‌موو هێزه‌كانی هه‌ر دوو لایه‌ن له‌و هێڵه‌ی كه دیاری كراوه ده‌كشێنه‌وه، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی سووریا ده‌توانن ئه‌منیه‌تی هه‌موو شاره‌كان بپارێزن، پرۆسه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ستپێده‌كات، هێزێكی سه‌ربازی نوێ له سووریادا پێك دێت كه هێزه كوردییه‌كان سێ لیوای ئه‌و هێزه پێك دێنن، لیوایه‌كی تایبه‌ت له هێزه كوردییه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی كۆبانی ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێككه‌وتننامه شاره‌كانی سه‌رێكانی، گرێسپی و عه‌فرینیش له خۆ ده‌گرێت.
