به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی پێشووی خه‌ڵكی شاری سنه، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سدیق یووسف پوور” له لایه‌ن ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.
