به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، چالاكێكی سنفی مه‌عه‌لیمانی خه‌ڵكی شاری سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و چالاكوانه به ناوی “بێهزاد قه‌وامی” ڕێكه‌وتی ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
