ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه به به دانانی بارمته به شێوه‌یه‌كی كاتیی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “فوئاد عینایه‌تی” ڕێكه‌وتی ٢٥ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه ناوبراو له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا، له مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراوه و هه‌روه‌ها به ته‌نیا له ژووری تاكه‌كه‌سیدا ڕاگیراوه.
