به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ماوه‌ی به‌ندكرانی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی سه‌قز، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه “حامد نه‌باتی و مسته‌فا مسری” ڕێكه‌وتی ٨ی مانگی ڕابردوو له لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو شارومه‌نده بۆ گرتووخانه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له شاری سنه ڕاگوێزراون و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و دۆخی ته‌ندروستیان، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه.
