به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتیی سووریا بۆ سه‌ر گوند و ناوچه جیاوازه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان هێشتا به‌رده‌وامه و دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی شام و ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین جار گونده‌كانی كۆبانی و قامیشلوو له لایه‌ن چه‌كدارانی حكومه‌ته‌وه بوردمان كراوه و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی داگیر كردنی چه‌ندین گوندی دیكه‌یان داوه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگیه‌اندانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، له چوارچێوه‌ی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وادا، وڵامی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تیان داوه‌ته‌وه و به ده‌یان چه‌كداری گروپه‌كانی ئه‌لنوسره و ته‌حریرشام كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون. هاوكات به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان دانوستانه‌كانی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاتی سووریا ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه، به‌ڵام هێشتا ده‌رگای دیپلۆماسی دانه‌خراوه.
