به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، سێ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان، پاش تێپه‌ربوونی یه‌ك حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و سێ هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “سه‌ردار شاهمحهممهدی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، “محه‌ممه‌د شاهمحهممهدی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و باوكیان “ڕه‌حیم شاهمحهممهدی”، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئێتڵاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران یان شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
