کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ناویئه‌رسه‌لان دیوارگه‌رپاش بانگهێشتی بۆ ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده‌ كراوه‌. شایانی باسه‌ سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌ سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌ و له‌ مافی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌.