ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیا پاش ٧ ساڵ مانه‌وه‌یان له ڕۆژئاوای كوردستان، بنكه و باره‌گاكانیان له شاری قامیشلوو به‌جێهێشت و هێزه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی لازقیه كرد.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ئه‌م پاشه‌كه‌شه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیا له كاتێكدایه كه چۆڵكردنی باره‌گاكانیان له فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلوو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستپێكردووه و ئێستا پاش كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێكی زۆر له كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانیان، پاشهكهشهكهیان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕاگه‌یاندووه. جێگای ئاماژه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هێرشی چه‌كدارانی حكومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیا له ناوچه‌كه، به ته‌واوی هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕێت و كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت له سه‌ر داهاتووی ڕۆژئاوای كوردستان.
