ڕۆژی ڕابردوو، خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره به مه‌به‌ستی پشتیوانی له به‌رخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان، كه‌مپه‌ینێكی نیشتمانیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی ده‌ستپێكرد.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره كه له هه‌موو كاتدا پشتیوانیان له هه‌موو خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی كوردستان كردووه، به به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ینێكی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه پێویسته هه‌ر تاكێكی كورد سه‌باره‌ت به هێرشی ڕژیمی توركیا و حكومه‌تی كاتیی سووریا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و پشتیوانی له به‌رخۆدانی خۆشك و براكانیان بكه‌ن.
