به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سنه كه له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا بریندار ببوو، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ١٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “پوریا ساعدی” هاوكات له‌گه‌ڵ براكه‌ی به ناوی “ئومید ساعدی”، كاتی به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له شاری تاران، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و به هۆیه‌وه براكه‌ی گیانی به‌خت ده‌كات. جێگای ئاماژه‌یه ناوبراو كه به برینداری له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت، ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان ده‌كرێت و به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌ینن كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان وه‌رگرنه‌وه، پێویسته ٧٠٠ ملیۆن تمه‌ن به ده‌وڵه‌ت په‌رداخت بكه‌ن.
