کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌یاننامه‌ی پشتیوانی گروپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی سنه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك

بهیاننامهی پشتیوانی گروپی شاخهوانی چلچهمهی سنه به مهبهستی

 

ڕۆژی ڕابردوو، گروپی شاخه‌وانی چلچه‌مه‌ی شاری سنه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك پشتیوانی خۆی له‌ ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران و كوردستان دژ به‌ كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی،‌ ئه‌نجامی چه‌ند ده‌یه‌ گوشاری سیاسی، ئابووری و جیاكاری ڕه‌گه‌زییه‌ و نه‌ك ته‌نیا ناڕه‌زایه‌تییه‌كی ئاشتیخوازانه‌یه‌، به‌ڵكوو ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ مافێكی ڕه‌وایه‌ و پێویسته‌ ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان هێرشی دڕندانه‌ نه‌كاته‌ سه‌ریان. له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ توندی ئیدانه‌ی سه‌ركوتی ناڕازیان كراوه‌ و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بوون.