ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو چالاكای مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢٠ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه، ئه‌و دوو چالاكوانه به ناوه‌كانی “خالد سه‌یف په‌ناهی و دلێر ئه‌سكه‌نده‌ری“، ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنیكی نادیار ڕاگوێزران. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو هاووڵاتییه به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به شێوه‌یه‌كی كاتی ئازاد كراون و هێشتا دۆسیه‌كانیان له ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمدا كراوه‌یه.
