ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، “مه‌جید ده‌ریایی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری شنۆ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگا ئینقلابی ڕژیمه‌وه، به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی“، حوكمی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و پاشان ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانبار، له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی بانگهێشت كرا. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه پێشووتر چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و گوشارێكی زۆر له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه خراوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
