ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به‌پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “سۆهراب جه‌لالی” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌ردسه‌تدا نییه.
