ڕۆژی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، سه‌ره‌ڕای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه بۆ ١٥ ڕۆژی دیكه، هێرشیان كرده سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری كۆبانی.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گوندی قاسمیه‌ی كۆبانی و چه‌ند گوندێكی دیكه، له لایه‌ن چه‌كدارانی حكومه‌تی شامه‌وه كراوه‌ته ئامانج و به هۆیه‌وه منداڵێك گیانی له ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه پاش كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی چوار ڕۆژه‌ی نێوان هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و چه‌كدارانی حكومه‌ت، ئاگربه‌سته‌كه بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك به توندی به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانیان داوه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری حكومه‌ت كوژراون یان به سه‌ختی بریندار بوون و ئه‌و ناوچه‌یه به ته‌واوی كه‌وتووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه.
