کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سووریا بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی به‌رفراوانتر

هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی سووریا بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی به‌رفراوانتر

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حكومه‌تی كاتی سووریا هه‌وڵ ده‌ده‌ن عه‌شیره‌ته‌‌كانی سووریا دژ به‌ هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ن.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌موسا عومه‌رله‌ كه‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌كانی نزیك به‌ ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ پێكهێنانی چه‌ندین شۆرای عه‌شیره‌یی، پێی ڕاگه‌یاندوون‌ كه‌ كورده‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، خه‌ڵكی سووریا نین و پێویسته‌ كۆتاییان پێ بهێندرێت. هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت، له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا، ئاماده‌كارییه‌كی زۆری چه‌كدارانی حكومه‌ت هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژانی داهاتوودا هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێبكه‌ن.