شه‌وی ڕابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا له چه‌ند خاڵێكی جیاوازه‌وه هێرشیان كرده‌سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، به‌ڵام به هۆی به‌رپرچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان له لایه‌ن شه‌رڤانانی ڕۆژئاوای كوردستانه‌وه، ناچار به پاشه‌كه‌شه بوون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئاگربه‌ستی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و حكومه‌تی كاتی سووریا به بیانووی گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی داعش بۆ عێراق واژۆ كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌م پرۆسه‌یه هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حكومه‌ت بۆ سه‌ر هێزه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه. هاوكات به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، چه‌كداره جیهادییه‌كانی حكومه‌تی سووریا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه واژۆ كراوه، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی زیره‌ك، شێخله‌ر و جه‌له‌بیه له ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كۆبانی، به‌ڵام به هۆی خۆڕاگری شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك، ناچار به پاشه‌كه‌شه كراون.
