به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان ده‌ستی به له سێداره‌دانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار كردووه.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ڕژیم پاش له سێداره‌دان و كوشتاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان، ته‌رمه‌كانیان وه‌كوو گیانبه‌ختكردووانی ڕۆژه‌كانی ١٨ و ١٩ی به‌فرانبار ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كرده‌وه‌كانیان بشارنه‌وه. به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو ته‌رمی لانیكه‌م ١٠٠ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كرماشان، ڕه‌وانه‌ی یاریگه‌ی ئیمام له تاق بۆستان كراون و ڕاگه‌یندراوه كه ئه‌م شارومه‌ندانه له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه.
