به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، پێنج منداڵی خه‌ڵكی شاری كۆبانی له ڕۆژئاوای كوردستان، به هۆی سه‌رما بردوویی گیانیان له ده‌ستداوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا كه له لایه‌ن ڕژیمی توركیاوه پشتیوانییه‌كی زۆر ده‌كرێن، له سێ باڵه‌وه گه‌مارۆیه‌كی توندیان خستووه‌ته سه‌ر شاری كۆبانی و به هۆیه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و شاره له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. شایانی باسه هه‌روه‌ها ئه‌و شاره له لایه‌كی دیكه‌وه له لایه‌ن ڕژیمی توركیاوه گه‌مارۆی خراوه‌ته سه‌ری و ئیجازه‌ی گه‌یشتنی پێداویستییه‌كانی ژیان به هاووڵاتیان ناده‌ن. به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پێنج منداڵی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هۆی پچڕانی كاره‌با و نه‌بوونی ئاو، گیانیان له ده‌ستداوه و به سه‌دان شارومه‌ندی دیكه‌ش ژیانیان له مه‌ترسیدایه.
