ڕۆژی ڕابردوو، “فرانسیسك دێ دالماس” نوێنه‌ری پارله‌مانی كاتالان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا هوشداری ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆژئاوایکوردستاندا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌شداری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نابن.
به پێی ههاوڵی گه‌یشتوو، ناوبراو سه‌ره‌ڕای پشتیوانی له به‌رخۆدانی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به پشتیوانی وڵاتانی ئۆروپایی و حكومه‌تی كاتی سووریا، مه‌ترسی ڕوودانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی له ڕۆئاوا له ئارادایه و نەك ته‌نیا وهكووكهسێكی خه‌ڵكی كاتالونیا، به‌ڵكوو هاووڵاتییه‌كی ئۆروپایی به‌شداری له ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا ناكه‌ن. هه‌روه‌ها جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاتانی ئۆروپا پێویسته دژ به پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ڕۆژئاوای كوردستان بێده‌نگ نەبن و هه‌ڵوێستێكی مرۆڤ دۆستانه‌یان هه‌بێت.
