به پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردانی باكووری كوردستان له شاره‌كانی ئامه‌د و چه‌ندین شاری دیكه دژ به هێرشی چه‌كدارانی سه‌ر به حكومه‌تی كاتی سووریا، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری توركیا و هه‌روه‌ها چه‌كدارانی ته‌حریرئه‌لشام و شانه‌كانی داعش، خوازیاری كۆتایی هاتنی هێرشی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و پشتیوانییه‌كانی له حكومه‌تی سووریا بوون. هاوكات هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌ت، به گازی فرمێسك ڕێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناڕازیان و به هۆیه‌وه كۆمه‌ڵێك له خۆپێشانده‌ران بریندار بوون. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی باكووری كوردستان، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان، سنووره‌كانیان تێكشاند و به هانای خه‌ڵكه‌وه چوون.
