به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، یاریگه‌ی خومه‌ینی شاری كرماشان بووه به جێگای ڕاگرتنی زیاتر له ١٤٠٠ ته‌رمی ناڕازیانی گیانبه‌ختكردوو و ئه‌مه‌ش ته‌نیا به‌شێكه له جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له كوردستان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، كۆمه‌ڵێكی زۆر له بریندارانی ڕه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران و كوردستان، بۆ ئه‌و شوێنه ڕاگوێزراون و پاشان كاتێك هێشتا زیندوو بوون، ئه‌ندامێك له جه‌سته‌یان وه‌كوو گورچیله و دڵیان ده‌رهێنراون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران، حه‌شدی شه‌عبی و فاتمیون، ڕاسته‌وخۆ له ئه‌م جه‌نایه‌ته‌دا به‌شداریان كردووه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن به هۆی زۆربوونی ته‌رمه‌كان، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی توانای شاردنه‌وه‌ی جهنایهتهكای نه‌بووه و پاش چاك بوونه‌وه‌ی هێڵی ئینته‌رنێت به شێوازێكی سنووردار، ئه‌م جه‌نایه‌ته‌ی ڕژیمه ئاشكرا كراوه.
