به پیێ ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری ئیلام به ناوی “جه‌عفه‌ر نه‌جه‌فی”، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٢ ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
