له ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٦٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری كرماشان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، كۆمه‌ڵێكی زۆر له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له شاری كرماشان به هۆی به‌شداری له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك یان لیدری خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی له سه‌ریان هه‌یه. هاوكات ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌وته‌وه كه، مه‌ترسی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له به‌ندكراون و هه‌روه‌ها ئه‌كشنجه‌دانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه له ئارادایه و پێویسته ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ دژ به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رببڕن.
