به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆتایی به ژیانی هێنا.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “دلشاد محه‌ممه‌دی” ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی به‌فرانباری ١٤٠٢ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ده‌كرێت. ناوبراو پاشان ڕێكه‌وتی ١٢ی ڕێبه‌ندانی هه‌مان ساڵ به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ ملیۆنی به شێوازێكی كاتی ئازاد ده‌كرێت.
