کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ

مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌ سه‌ر هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ و دانیشتووی شاریڕامسه‌رسه‌ر به‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ مه‌ترسی سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ی له‌ سه‌ره‌.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به‌ ناویسه‌لاح یوسفی،‌ پاش دوو جار ده‌ستبه‌سه‌ر كران له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكدا، له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ تۆمه‌تیموحاربه‌له‌ ڕێگه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل و ئامریكای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌. شایانی باسه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ به‌ ته‌نیا به‌ شێوازێكی زاره‌كی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌یان پێ ڕاگه‌یندراوه‌ و هێشتا ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كه‌ی ئه‌و شارومه‌نده‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.