به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به هۆی هێرشی په‌هبادی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارتی ئازی كوردستان له نزیك شاری هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی به‌ختكرد.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، له لایه‌ن میلیشیاكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ئه‌م هێرشه كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی ئه‌و حیزبه، كه به هۆیه‌وه پێشمه‌رگه‌یك به ناوی “موزه‌فه‌ر محه‌ممه‌دزاده” گیانی به‌ختكردووه و لانیكه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به ئه‌م هێرشه هیچ ڕوونكردنه‌وه یان ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
