له ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و بۆكان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی “سلێمان كه‌ریمی و فایق عه‌بدوڵڵازاده“، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراون. هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، شارومه‌ندێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به ناوی “به‌همه‌ن ڕه‌سولیان” به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئه‌و سێ هاووڵاتییه، هێشتا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون.
