له ڕۆژانی ڕابردوودا، پارێزه‌رێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه به ناوی “عوسمان مه‌زین” به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده كراوه. شایانی باسه تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
