به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك حه‌فته له به‌رده‌وامی داخستنی هێڵی ئینتێرنێت له سه‌ر هاووڵاتیان، هێشتا كه‌شی توندی ئه‌منی و سه‌ربازی له سه‌ر كوردستان حاكمه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی سێ حه‌فته له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك و زیاتر له یه‌ك حه‌فته له داخستنی هێڵی ئینتێرنێت و تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵك، هێشتا كه‌شی توندی ئه‌منی له سه‌ر كوردستان حاكمه و خه‌ڵك له به‌رده‌وامی ژیانیاندا تووشی كێشه بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، به هۆی خراپی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان، بازاڕه‌كان و دوكانه‌كان یان به گشتی چالاكییه‌كانیان ڕاگرتووه یان به شێوازێكی زۆر سنووردار دوكانه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و تووشی قه‌یران بوون.
