به‌یانی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانه‌كانی كه‌ره‌ج و میاندووئاو جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری هه‌لیلانی سه‌ر به پارێزگای ئیلام به ناوی ئه‌مین شوكریپور ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی كه‌ره‌ج له‌سێداره دراوه. هاوكات حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شارستانی میاندووئاو كه هێشتا ناسناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی كوشتنی چوار ژن له پێش چاوی خه‌ڵك جێبه‌جێ كراوه.