ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، په‌یامی عه‌بدۆڵڵا ئوجا‌لان له میدیا فه‌رمییه‌كان بڵاو كرایه‌وه و ناوبراو تێدا كۆتایی هاتنی شه‌ڕی چه‌كداری له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)ی ڕاگه‌یاند.
لهوپهیامهدائوجالانڕایگهیاند: من به هێزی سیاسی و ئاشتی بڕوام هه‌یه، نه‌ك چه‌ك و داواتان لێده‌كه‌م ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن. به وته‌ی به‌رپرسانی پ.ك.ك، ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی پووشپه‌ڕ، له مه‌راسیمێك دا یه‌كه‌مین گرووپی ئه‌و حیزبه به شێوه‌ی هیمایی و له نزیك شاری سلێمانی چه‌ك داده‌نێن و ئوجا‌لان هیوای خواستووه كه كۆمیسیۆنێك له‌لایه‌ن پاڕله‌مانی توركیاوه پێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستپێبكات.