به‌یانی پێنجشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، دانیشتووانی ناوچه‌ی خان یوونس بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به گرووپی حه‌ماس خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانی ئاگربه‌ست به ئاكام نه‌گات و دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ئازاد نه‌كرێن، كه‌رتی غه‌زه به سێ ناوچه دابه‌ش ده‌كات و به‌رپرسیاره‌تی ئیداره‌كردن و گه‌یاندنی یارمه‌تی به ئاواره‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل، به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕایانگه‌یاندووه كه گرووپی حه‌ماس خه‌ڵكی مه‌ده‌نی وه‌كوو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار دێنێت و یارمه‌تیه مرۆییه‌كان تاڵان ده‌كات. شایانی باسه كه به‌یانی پێنجشه‌ممه هێرشێكی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئیسڕائیل له واشینگتۆن و دوو كارمه‌ندی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه كوژراون، گۆمانلێكراوی ئه‌و هێرشه به ناوی “ئێلیاس ڕۆدڕیگێز” له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركران دا دروشمی “فه‌له‌ستین ئازاد بكه‌ن”ی به‌رز كردووه‌ته‌وه.