ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كوردانی دانیشتووی به‌ریتانیا له شاری له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه و دژ به كۆماری په‌ت و سێداره دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوردانی ئازادیخواز به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئاڵای كوردستان و وێنه‌ی په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی، له‌به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.