کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی كوردستان و 52

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١ی ڕێبه‌ندان، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، ورمێ، ئیلام، بیجاڕ، مه‌ریوان، ته‌ورێز، ئه‌راك، تاران، ڕه‌شت، ئه‌هواز، ئیسفه‌هان و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی موخابرات دووشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك دژ به‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار بایه‌خی به‌ داواكارییه‌كانیان نه‌داوه‌. خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی مه‌زایا بڕاوه‌كان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.