کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌ نێوان ئیسڕائیل و لوبنان

ڕێكه‌وتنی ئاشتی له‌ نێوان ئیسڕائیل و لوبنان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل و ده‌وڵه‌تی لوبنان له‌ سه‌ر ئاگربه‌ستی دوو مانگه‌ ڕێككه‌وتن و ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ له‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌، حیزبۆڵڵای لوبنان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشه‌كانیان ڕاده‌گرن و ئه‌رته‌شی لوبنان له‌و شوێنانه‌ی پێشتر چه‌كدارانی حیزبۆڵڵای لێ بووه‌ جێگیر دكرێن و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل له‌ ماوه‌ی دوو مانگ دا ورده‌ ورده‌ هێزه‌كانی ئه‌كشێته‌وه‌. هه‌روه‌ها حیزبۆڵڵا به‌ڵێنی داوه‌ هێزه‌كانی بۆ پشت ڕووباری لیتانی بگوازێته‌وه‌. شه‌وی ڕابردوو به‌هێزترین هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ ماڵی و نیزامییه‌كانی حیزبۆڵڵا ئه‌نجام درا و به‌وهۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س كوژران و بریندار بوون. له‌ سنووری نێوان لوبنان و سووریه‌ش كاروانێكی پڕ له‌ چه‌ك و چۆڵ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌ گیانیه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.