ئەرسەلان دیوارگەر، هاوڵاتی خه‌ڵكی دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه بە تۆمه‌تی “سیخوڕی” به ٣٦ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه، به‌ڵام سزاكه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌ڵپه‌سێردراوه.
ئەرسەلان دیوارگەر، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژیناش جارێك ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورس ئازاد كرابوو.